وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتگەلێکی نوێ لە دۆزینەوەی ژمارەیەکی دیکە لە گۆڕی بەکۆمەڵی منداڵانی خەڵکی خۆجەیی کەنەدای نموونەیەکی دیکە لە کۆمەڵکوژی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتگەلێکی نوێ لە دۆزینەوەی ژمارەیەکی دیکە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی منداڵانی خەڵکی خۆجەیی کەنەدای نموونەیەکی دیکەی تراژیدیای گەورەی مرۆیی وەسف کرد کە وەسفێکی دیکەی جگە لە کۆمەڵکوژی نییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕاگەیاندنی وردە وردە لە دۆزینەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی نیشانەی قووڵایی کارەساتی مرۆیی و بیرهێنەرەوەی جەنایەتگەلێک وەسف کرد کە لە سەردەمی دەسەڵاتداری ستەمکارانە و ڕەگەزپەرستانەی سپی پێستەکانی بریتانیا لە ئەو وڵاتە ڕووی داوە.

کەنعانی جەختی کرد: ئەو جەنایەتە گەورە و تۆقێنەرە لە وڵاتێکدا ڕووی داوە کە حکومەتەکەی بەردەوام بە نمایشی فریودەرانە تێدەکۆشێت وێنەی خۆی لە ڕیزی پاگەندەکارانی بەرگری لە مافی مرۆڤ دابنێت و نیسبەت بە ڕووداوەکانی وڵاتانی دیکە لە پێگەی وڵاتێکی پاگەندەکار و دەستێوەردەر، خاوەن قەرز قسە بکات.