بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەسیرە، عەبدولمەلیک حوسی ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵاه یەمەن وتی: سەربڵندی و شەرەفی موسڵمانان پێوەندی بە قورئانەوە هەیە و ئەو کتێبە هۆی ئازادی مرۆڤایەتییە.
ناوبراو زیادی کرد: لۆبی ئیسرائیل و جووەکان زیاترین جووڵە و دژایەتیان لە دژی ئیسلام و قورئان و موسڵمانان لە جیهان هەیە.
هەروەها وتیشی: هیچ پاساوێک بۆ سووکایەتی و سووتاندنی قورئان بوونی نیە و بێدەنگی زۆربەی موسڵمانان هەمبەر ئەو سووکایەتییە جینایەتێکی گەورە و هەڵەیەکی گەورەیە.