فەرماندەی پۆلیسی تاران ڕوونکردنەوەی زیاتری لە سەر رووداوی هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە تاران دا و رایگەیاند: هۆکارەکە کێشەی کۆمەڵایەتی بووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن ڕەحیمی لە روونکردنەوەی وردەکاریبەکانی کوشتنی دیپلۆماتێک لە باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە تاران وتی: کاتژمێر 8 و 25 خولەکی بەیانی ئەمرۆ هەینی لە حاڵێکدا کە دیپلۆماتێکی ئازەربایجان لە بەردەم دەرگای باڵوێزخانە خەریکی پارکی ئۆتۆمبێل بوو، کعسێک بە ئۆتۆمبێل لە پشتەوە لێدەدات .

وتیشی: دواتر ئەم کەسە بە کڵاشنیکۆف لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید دادەبەزێت و بە تەقە کردن دێتە ناو باڵوێزخانە و دیپلۆماتەکە دەکوژێت و دوو کەسی دیکەش بریندار دەکات.

هێرش بەرەکە دەستگیر کراوە و لە لێکۆڵینەوەی یەرەتاییدا وتوویەتی کێشەی بنەماڵەی بووە.