ناوەندی میدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک رایگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنی تۆڵە لە رەقە 68 چەکداری داعشیان دەستبەسەر کردووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی میدیایی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک (SDF) بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە دەستگیری شەست و هەشت ئەندامی داعش لە ئۆپراسیۆنی تۆڵە کردنەوەی ئەندامانی کوژراوی ئاسایش و SDF هەواڵی دا.

هەسەدە رایگەیاند کە ئەو ئۆپراسیۆنە لە هاوکاری و پشتیوانی هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش ئەنجام بووە.

والی داعشی رەقە لە ناو دەستگیر کراواندایە.