هێزی سەربازی ڕژێمی زایۆنی ،کەمپی جەنین لە فەلەستینی خڵتانی خوێن کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ژمارەی شەهیدانی هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەمپی جەنین گەیشتە 9 کەس.

لە هەواڵەکاندا هاتووە کە چەندین هێزی ڕژێمی زایۆنیش لە ئۆپراسیۆنی هێزەکانی بەرخۆدان بریندار بوونە.

لەم پەلامارانەدا 16 فەلەستینی بریندار بوون کە باری تەندروستی چوار کەسیان نالەبارە و 9 کەس لەوانە ژنێکی بەساڵاچوو شەهید بوون.