بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئامینە زیکری بەرپرسی کاروباری حکومەتو پەرلەمانی بارەگای بارزانیو هاوكات ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتى لهفهیسبوكى خۆى نوسیویهتى:"دادگای نادەستوریی فیدراڵی عێراق، جارێکی دیکە سەلماندی ئەو دادگایە نییە کە کورد وەک دادگایەکی بێلانەیەن سەیری بکات".
ئامینه زكری دهڵێت:"بڕیارەکەی دوێنێى دادگاكه چوەسەر ئەو بڕیارانەی دیکە کە دادگاکە دژی گەلی کوردستان دەریکردون".
ئهوهشى باسكردوه، "لەبنەڕەتدا دادگای فیدراڵی، دەستوری نییەو بەگوێرهى مادەی 92 لەدەستوری عێراق دانەمەزراوەو بڕیارەکانی بەسیاسی کراون".
ههروهك خودى دادگاكهش بهنادهستوریی ناودهباتو دهڵێت:"لهخولی ڕابردوی پەرلەماندا بەھاوکاریی لایەنێکی کوردی بەزۆرینەی سادە دەنگی لەسەردراوە، بۆیە دەبێت لایەنە عێراقییەکانو ئەوانەی دەسەڵاتدارن بزانن یان دەبێت ئەم دادگا نادەستورییە هەڵبوەشێتەوەو بەگوێرهى دەستوور مامەڵە لەگەڵ سەرجەم پرسەکان بکرێت، یان گەلی کوردستان دادگایەکی هاوچەشن بەدادگای خۆی نازانێت".
زكری جهختدهكاتهوه، "ئێمە نابێت هیچکات لەبیری بکەین سەرەڕای هەوڵەکانمان، دەستپێشخەرییو چونە پێشەوەمان بەنیەتی ڕێککەوتنو سازان لەگەڵ حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق، بەڵام دەبێت بزانین ئەدەبیاتو بیرۆکەی سڕینەوەی کورد لەناو عێراقدا هێشتا زیندوەو ئەم بیرۆکەیە ڕەگیداکوتاوە لەناو بەشێکی سیاسیو غەیرە سیاسییەکان لەعێراقدا، ئەگەر بەمجۆرە نەبێت دادگایەک خۆی نادەستوری بێت، چۆن بڕیارەکانی دەستوری دەبن هەربۆیە (المبني على الباطل باطل)".