بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، نوێنەری هەمیشەیی ئیران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێ کردنی گۆڕانکارییەکانی سووریا وێڕای جەخت لەسەر ڕۆڵی ئاسایش و سەقامگیری سووریا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهان، داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد تا ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی جەنایەت و دەستدرێژییەکانی بۆ سەر سووریا بخەنە ژیر گوشارەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئیرەوانی وتیشی: قەیرانی سووریا ئەبێ لەسەر ڕێکاری لەسەر بەنامەی مافی نێودەوڵەتی و بە چاوەدێری نەتەوەیەکگرتووەکان و دانوستانی سووری-سووری و بە ڕێنوێنی خودی خەڵکی سووریا چارەسەر دەبێت و لە ئەو ڕێگایەشدا، سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا بەتواوەتی لەبەرچاو بگیردرێت.