بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی بەغدا ئەلیەوم، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە پێش لە سەفەر بۆ فەڕەنسا لە لێدوانێکدا جەختی کرد: عێراق لە ڕێگای پێوەندییەکانییەوە لەگەڵا وڵاتانی دەوروبەری، بووەتە شوێنی دیداری لایەن و ڕوانگە جیاوازەکان، بەم پێیە عێراق لە ڕێگای باشتر بوونی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان هەوڵ دەدات.
ناوبراو زیادی کرد: هەوڵەکانی ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەیە کە سەقامگیری ناوچەکە بە نەمانی ئاڵۆزییەکان دێتە دی، هەر بۆیە بۆ نزیک کردنەوەی ڕوانگەکانی نێوان تاران و ڕیاز هەوڵ دەدەین و پێمان وایە کە گفتوگۆ تەنیا ڕێگای چارەسەری کێشەکان و گەییشتن بە ڕێککەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە.
سوودانی جەختی کرد: عێراق پێویستی بە هێزی سەربازی بیانی نییە، بەڵکوو بۆ چارەسەری پێداویستی فێرکاری و تویار کردنی ئەرتەشی عێراق پێویستمان بە هێزی ڕاوێژکاری سەربازی هەیە.