بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی سەرووناوچەیی رای ئەلیەوم لە شرۆڤەکەیدا هێناویە کە یەکێتی ئەورووپا لە دژی 37 کەس و ناوەندی ئێرانی گەمارۆی سەپاندووە کە بریتین لە قەدەغەی سەفەر بۆ ئەورووپا و داخستنی هەژماری بانکی ئەو کەسانە بەڵام ئەو گەمارۆیانە سیمبولیکە و کاریگەریەکی کەمیان دەبێت چونکوو ئەو کەسانە نایانەوێت لە ئەورووپا سەیران بکەن و لە سویس هەژمار بانکیان نییە.
ئەو ڕاپۆرتە زیادی دەکات: مەترسیدار بوونی ئەو گەمارۆیانە لە ئەوەدایە کە کاریگەری نەرێنی لەسەر خودی وڵاتانی ئەورووپی هەیە چونکوو کە کاردانەوەی ئێران یەکلایی دەبێت و دەتوانین ئەوانە لە چەند خاڵدا کورت بکەینەوە:
یەک: داخستنی دانوستانەکانی ڤیەنا
دوو: خستنی ئەرتەشی وڵاتانی ئەورووپی لە لیستی تیرۆریستی ئێران
سێ:چوونە دەرەوە لە ئێن پی تی و ڕێگری لە هاتنی چاوەدێرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و پیتاندنی ئۆرانیۆمی زیاتر لە 60لەسەد.
چوار: هەوڵی نوێ سەبارەت بە سنووردار کردنەوەی هاتوچۆی پاپۆڕ و نەوتهەڵگرەکانی ئەورووپا لە تەنگەڵانی هورموز.
پێنج: پتەو بوونەوەی پێوەندییە سەربازییەکانی ئێران و ڕووسیا