سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق بە ئاماژە بە سنووردانانەکانی ئەمریکا بۆ بەغدا لە بواری دراودا، وتی: لە ئەگەری ڕێککەوتنی بانکی نێوان ئێران و عێراق بۆ ئاڵوگۆڕی داراتت بە شێوەی ڕیاڵ-دینار دەتوانرێت کاریگەری گەمارۆکان لەسەر عێراق وەلابنرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەحیا ئالی ئیسحاق بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە کێشەی هەیە، لە بواری جیاوازدا بەرەوڕوویان دەبێتەوە و وتی: یەکێک لە ئەو بوارەکان بابەتی دراوە کە ئەمریکا وەکوو ئامێرێک کەڵکی لێوەردەگرێت تا هەندێک کێشە بۆ وڵاتەکان دروست بکات. هەر ئەو جۆرە کە ساڵەهایە بۆ ئێران ئەوەی لەبەرچاو گرتووە و ئێستاش بۆ عێراق دەستی پێکردووە.

سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق وتی: بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە بەسەر عێراق، نرخی دۆلار بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا بۆ درێژەی دوژمنایەتی لەگەڵ ئێران ڕێکاری جۆراوجۆر دەگرێتە پێش، جەختی کرد: ڕێکاری بەرەوڕوو بوونەوەی هەوڵەکانی ئەمریکا، ڕێککەوتنی بانکی ناوەندی ئێران و عێراقە تا بە وەرگرتنی دینار لە جیاتی دۆلار بە باشترین شێوە لە ئەو لەمپەرە بپەڕینەوە و تێچووی کڕینی کاڵای ئێران بۆ ڕکابەرەکە کەم بکەینەوە تا بازاڕی ئەو وڵاتە بە ئاسانی نەکەوێتە دەستی ڕکابەرەکان.