وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند:وڵامی بەرانبەر بە هەر کردەوەیەک کە ئاسایشی ئێران بخاتە مەترسی بە مافی رەوا و حاشاهەڵنگری وڵات دەزانین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند : سەرەرای پشتیوانی هەمەلایەنە لە ڕێکخراوەی دژە تیرۆریستی سوپای پاسداران، هەنگاوی بەرانبەر لە ئەگەری هەر چەشنە کردەوەیەکی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە مافی رەوا و یەکلایی ئێران دەزانین.

وەزارەتی ئیتلاعات لەو بەیاننامەیەدا سوپای بە رێکخراوێکی بەهێز، گیانبەختکار، خەڵکی، دژە تیرۆریستی و دژە ئیستکباری ناو بردووە.

جەختیش کراوە کە یەکێتی ئەورووپا کە ئێستا لە دۆخێکی شڵەژاودایە و تووشی قەیرانی لێکترازان، لاوازیی کارامەیی و بێ کەڵکی بووە و بۆتە بووکە شووشەی دەستی تیرۆریزمی دەوڵەتی ئەمریکا، رژێمی زایۆنی و گرووپە دژە نەتەوەییە نەفرتییەکان.