بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سپای پاسداران لە یەکەم کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دوای دیدار لەگەڵ سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: ئەگەر گیانفیداییەکانی سپای پاسداران بە تایبەتی هێزی قودس و فەرماندەیی شەهید سولەیمانی نەبوایە، بەدڵنیاییەوە گڕکانی تیرۆریستی کە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە دروست بووە، داوێنی ئەورووپییەکانیشی دەگرتەوە و ئاسایشی ئێستای ئەورووپای، لەناو دەبرد.
ناوبراو وتی: ئەگەر شەڕی تەکفیری لە وڵاتانی ئیسلامی ڕاگیر نەکرابا هەموو ئەورووپای دەگرتەوە بەڵام خووی ئەورووپی و ئەمریکییەکان ئەوەیە کە هەمیشە جێگای جەلاد و شەهید و ستەمکار و ستەملێکراو دەگۆڕن.
سەلامی ڕایگەیاند: ئەورووپا دەرس لە هەڵەکانی ڕابردووی بۆ نموونە شەڕە جیهانییەکان وەرناگرێت و پێی وایە ئاوەها بەیاننامەگەلێک دەتوانێت ئەو سزایە کە پڕە لە ئیمان، هێز و ورە بڕووخێنێت.
فەرماندەی گشتی سپا جەختی کرد: ئێمە هەرگیز نیگەرانی ئاوەها هەڕەشەگەلێک نین چونکوو دوژمن هەرچەندە هەلی کردەوەمان پێبدات ئێمە بەهێزتر دەبینەوە.
ناوبراو وتی: ئەگەر ئەورووپییەکان تووشی هەڵە ببن ئەبێ پاشهاتەکانیشی قبووڵ بکەن