بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عه‌لى باپیر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى ڕایگه‌یاند، رۆژانێك له شاخ بوین خه‌ونمان بهرۆژگارێكى وه‌ك ئه‌مرۆ ده‌بینى به‌ڵام سیاسیه‌كان خراپ ئه‌م ووڵاته‌یان به‌ڕێوه‌برد و له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك نه‌وتین و رێكخراوى خێرخوازى نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش ده‌كه‌ن.
عه‌لى باپیر ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، پێویسته ئێمه تێرمان خواردبێت له ماستاوكردن بۆ رۆژئاوا و به‌رپرسان پێیان وایه تا دینمان كه‌متربێت ئه‌وان زیاتر لێمان ڕ‌ازى ده‌بن.
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى هێما بۆئه‌وه‌ش ده‌كات، به‌رپرسیارى یه‌كه‌م له دۆخى هه‌رێم و كێشه‌كان، پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه پاشان یه‌كێتى، ده‌ڵێت" پێمان خۆشه هه‌ردوولا واز لهچهلهحانێ بێنن و یه‌ك جار بوێریان هه‌بێت دان به‌هه‌ڵه‌ى خۆیان بنێن و ئهقڵهیتى تاك گه‌رایی و ماڵ گه‌رایی واز لێبهێنن.
عه‌لى باپیر ئاماژه بۆئه‌وه‌ده‌كات، هه‌رچیان پێبكرێت بۆ نێوه‌ندگیرى ده‌یكه‌ن و به‌غداو دیمه‌شق و تاران و ئه‌نكه‌ره كاتێك رێزمان لێده‌گرن كه خۆمان چاك بكه‌ین و یه‌كبین.
ئه‌م وتانه‌ى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى له‌میانى وته‌یه‌ك هات كه پێشكه‌شى رێكخراوى مامۆستایانى حزبه‌كه‌ى كردبوو.