بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەڵاڵەی هەڵپەساردنی دانوستانی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران لە پەرلەمانی ئەورووپا شکستی هێنا. چارلی وایمرز نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا ئەو هەواڵەی ڕاگەیاند.
چالمرز لە تویتەر نووسی: پەرلەمانی ئەورووپا دەنگی نەرێنی دایە هەڵپەساردنی دانوستانی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران.
شکستی گەڵاڵەی هەڵپەساردنی دانوستانی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران لە پەرلەمانی ئەورووپا لە حاڵێکدا ڕووی دا کە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەورووپا ڕۆژی پێنجشەممە لە هەوڵێکی دەستێوەردانانە، دوژمنانە و هاندەرانە و مەترسیداردا ناوی سپای پاسدارانیان خستە نێو لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.