ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران وتی: تیرۆریست ڕۆژاواییەکانن کە داعش و ئەلقاعیدەیان رێکخست، سوپا هێزێکی یاساییە.

محەمەد ئیسماعیل کەوسەری ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، لە کاردانە بە هەنگاوی ئەم دواییەی پەرلەمانی ئەورووپا دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، وتی: ئەورووپاییەکان خۆیان لە دنیا بە هەمە کارە دەزانن لە حاڵێکدا کە کاری نایاسایی دەکەن.

وتیشی: چل و سێ ساڵ لەمەوپێش لە یاسای بنەڕەتی ئێمەدا ، بەرپرسیارێتی سوپا بە وردی دیاری کراوە و وەک رێکخراوێکی یاسایی ناسراوە و هەموو پێودانە یاساییەکانی ڕچاو کردووە.

راشیگەیاند: پەرلەمانی ئەورووپا ، سوپا بە تیرۆریست دەزانێ و بەمەش دەبێ درگای پەرلەمانی ئەورووپا بگیردرێتە قوڕ کە ڕێکخراوێکی سەربازی زۆر بەهێزە بە تیرۆریست دەزانێت.

جەختیشی کرد: تیرۆریست ئێوەن، ئەمریکا و عەرەبستانن کە داعش و ئەلقاعیدە و دیکەی گرووپەکانیان دروست کرد.

وی در پایان افزود: دولتمردان ما نیز حتماً نسبت به این اقدام پارلمان اروپا واکنش نشان خواهند داد.