بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەریقی یەکەم جەبار یاوەر ئه‌میندارى پێشوى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: ئەگەر حزبەكان‌و حكومەت بڕوایان بەوەیە بمانەوێت دەوڵەتداریی بكەین، ئەوە دەبێت هیچ هێزێكی چەكدار بەدەست هیچ حزبێكەوە نەبێت، بەڵكو دەبێت هێزی نیشتمان بێت".
ده‌شڵێت:"بونی هێزی چەكدار لەلایەن حزبی سیاسییەوە، مه‌ترسیه، چونكه لەهەر ململانێیەك لەنێوان حزبەكان، تووشی شەڕی ناوخۆ دەبینەوەو ئەو ئەزمونەی لەهەرێم هەیە نامێنێت، بۆیە ئەوە مەترسییەكی زۆر گەورەیە".
سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كخستنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه جه‌بار یاوه‌ر وتى:"ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنى حكومه‌تى هه‌رێم، له‌ساڵى 1992 یه‌كه‌م هه‌نگاو هه‌موو هێزى پێشمه‌رگه‌مان یه‌كخست كه هه‌ر یه‌كێتى‌و پارتیش نه‌بون، تاوه‌كو ساڵى 1994 توانرا له‌شكرى كوردستان دروستبكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه شه‌ڕى نه‌گریسى ناوخۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه".
ئه‌وه‌شى وت:"له‌دواى یه‌كخستنى ئیداره‌كانى هه‌ولێرو سلێمانى دیسانه‌وه هێزى پێشمه‌رگه له‌چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و له‌ساڵى 2010وه ده‌ستكرا به‌یه‌كخستنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه، به‌ڵام من ده‌ڵێم، یه‌كخستنى هێزه‌كان نا، به‌ڵكو یه‌كخستنى بیروباوه‌ڕى هێزه‌كان گرنگه، لاى من ژماره گرنگ نییه، ده‌بێت بڕوایان بگۆڕێت له‌وه‌ى كه ئه‌وان چه‌كدارى حزبن، ده‌بێت ئه‌وا بڵێن ئێمه چه‌كدارو پارێزه‌رى وڵات‌و هه‌رێمى كوردستانین، نه‌ك خۆیان به‌چه‌كدارى عه‌شره‌تێك یان ده‌سته یان گروپێك بزانن".
به‌وته‌ى جه‌بار یاوه‌ر، "ته‌نها پێشمه‌رگه مه‌رج نییه یه‌كبگرێته‌وه، ئێمه پۆلیسمان هه‌یه، ئاسایشمان هه‌یه، دژه‌تیرۆرمان هه‌یه، ئه‌مانه‌ش هه‌مویان هێزى چه‌كدارن، هه‌موو ئه‌وانه‌ش دابه‌شبون به‌سه‌ر هێزه سیاسییه‌كان‌و هه‌ڵگرى بیرى هێزى سیاسین، پێویسته ئه‌وانه‌ش یه‌كبگرنه‌وه".