سەفەرە ناوچەییەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئێران بێژەری ڕۆڵی سەرەکی ئێران لە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەیە کە ئەکتەرە ناوچەیی و سەروو ناوچەییەکان بە باشی لە ئەو بابەتە تێدەگەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: بە پێی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان بەرپرسانی ڕووسیا، تورکیا و سووریا مێدیا فارسییەکانی دەرەوە پاگەندەی وەلانانی ئێران لە ئەو پێوەندیانەیان کردبوو کە سەمەرەکانی ئەم چەند ڕۆژەی دوایی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئێراننەک هەر وەلا نەنراوە، بەڵکوو بە پێی سەرەنج و گەشەی سیاسەتی دراوسێیەتی لە دەزگای دیپلۆماسی ئێران، هێشتا گۆڕانکارییە ناوچەییەکان بە بێ بوون و ڕۆڵی ئێران ناگاتە ئەنجام.

هەرچەند ئاسایی بوونەوەی پێوەندی تورکیا و سووریا بە هەوڵەکانی ئێران و ڕووسیا لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاستانە شوێنگیری دەکرێت، بەڵام مەرجی بنەڕەتی سووریا بۆ چوونە دەرەوەی هێزەکانی تورکیا لە ئەو وڵاتە زۆر گرینگە.

هەوڵەکانی ئێران بۆ گفتوگۆ لە جیاتی پێکدادان

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی کە کاتێک کە هەواڵی ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریامان بیست هاتینە ناو هاوکێشەیەکی هاوکێشەیەکەوە بۆ ڕێگری لە ڕوودانی شەڕێکی نوێ و هێرشی سەربازیەکی دیکە.

ناوبراو وتیشی: خۆشحاڵین کە هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گفتوگۆکانی سەرۆک کۆمارەکانی ئێران، تورکیا و سووریا بووە هۆی ئەوەی کە گفتوگۆ جێگای شەڕ بگرێتەوە درێژەی پێدەدەین.

لە هەمان پێوەندیدا لەگەڵ ئەحمەد زارعان کارناسی نێودەوڵەتی گفتوگۆیەکمان لەسەر بابەتی پاگەندەی وەلانانی ئێران لە گۆڕانکاری و پێوەندییە ناوچەییەکان ئەنجام داوە.

زارعان لەسەر ئەو بابەتە وتی: پێوەندی پتەو و قووڵی ئێران و سووریا کە بووەتە هۆی پێکهێنان و پتەو بوونەوەی بەرەی بەرخۆدان و شکستی سیاسەت، ستراتیژی و هەوڵەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دوژمنان و دژبەرانی زۆری هەیە. هەندێک لایەن بەدوای شکست و لێک جودا کردنەوەی ئەو پێوەندیەن. نموونەکەی، دروست کردنی کەشێک سەبارەت به دانوستانەکانی سووریا، ڕووسیا و تورکیان.

زارعان: پێوەندی ئێران و سووریا هێشتا پتەوە

زارعان سەبارەت به سەفەری ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ سووریا وتی: یەکێک لە ئامانجەکانی سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سووریا لە ئێستادا ناردنی ئەو پەیامە بە لایەنەکانە کە پێوەندی ئێران و سووریا هێشتا پتەوە. فەیسەڵ میقداد لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند: پێوەندی ئێران و سووریا ستراتیژییە و لە داهاتوودا قووڵتر بوونەوەی دەبینن. و پێکەوە کۆ دەبینەوە تا بچینە نێو قۆناغێکی نوێ لە پێوەندییەکانەوە.

چارەسەری کێشەکانی نێوان سووریا و تورکیا، هەڵوێستی ئێرانە

ئەو کارناسە لە شرۆڤەی هەڵوێستی ئێران هەمبەر ڕێککەوتنی نێوان سووریا و تورکیا وتی: هەڵوێستی فەرمی و سەرەکی کۆماری ئیسلامی ئێران چارەسەری کێشەکانی نێوان سووریا لەگەڵ دراوسێکانی بەتایبەتی

ناوبراو زیادی کرد: کۆتایی هێنان بە شەڕی سووریا بە پاڵپشتی کردنی تورکیا لە گرووپە تیرۆریستییەکان دەبێتە هۆی سەقامگیر بوونەوەی سووریا و ئەوەش دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی داهاتەکانی سووریا و هاوپیەمانەکانی بۆ ئاسایشی ئەو وڵاتە.

سەید ڕەزا سەدروحسێنی: هیچ یەکە لە هاوکێشە ناوچەییەکان بە بێ بوونی ئێران ئەنجام نادرێت

کارناسێکی دیکەی بواری سیاسی پێی وایە کە لە سەفەری ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئێران جارێکی دیکە جەخت کرا کە بەدڵنیاییەوە هیچ یەکە لە هاوکێشە ناوچەییەکان بەتایبەتی لە بواری وڵاتانی ئەندامی بەرەی بەرخۆدان ، بە بێ بوونی ئێران بەڕێوە ناچێت. کەواتە ئەم سەفەرە گرینگایەتی زۆری هەبوو.

وادیارە بە پێی سەفەری ئەمڕۆی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ تورکیا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، لە ڕۆژانی داهاتوودا بە ئەنجام گەییشتنی هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئاشتی لە ناوچەی شامات دەبینین و تورکیا بە بردنە دەرەوەی هێزەکانی خۆی لە باکووری سووریا وێڕای درەست کردنی بەستێنی ئاشتی لە سووریا، پێوەندی سیاسی خۆی لە گەڵ دیمەشق دووبارە چالاک بکاتەوە .