ڕێبەری باڵای شۆڕش لە پەیامێکدا بە بۆنەی کۆچی دوایی هاوسەری شەهید محەمەد باقر حەکیم ، سەرەخۆشی لە بنەماڵەیان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا کۆچی دوایی هاوسەری شەهید ئایەتوڵا سەید محەمەد باقر حەکیمی سەرەخۆشی وت.

لەو پەیامەدا هاتوو:

کۆچی دوایی خاتوونی بەڕێز و سەبوور، هاوسەری بەرێزی شەهیدی ئازیز ئایەتوڵا جەنابی سەید محەمەد باقر حەکیم رضوان الله علیهما بە‌منداڵانی بەرێز و دیکەی بەجێماوانی ئەوان سەرەخۆشی عەرز دەکەو و لە خوای گەورە رەحمەت و بەخشین و عەفوی بۆ ئەخوازم.

شیاوی ئاماژەیە ، شەهید ئایەتوڵا حەکیم بنیات دانەری مەجلیسی باڵای ئیسلامی عێراق بوو کە لە تەقینەوە لە حەرەمی حەزرەتی عەلی لە نەجەف شەهید کرا.