بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکی فەرمیدا ڕێژەی قەرزەکانی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.
مەزهەر محەمەد ساڵح وتی:قەرزی گشتی ناوخۆیی وڵات لە ئێستادا نزیکەی 50 میلیارد دۆلارە کە هی سیستەمی بانکی دەوڵەتە واتا هی ناوخۆی سیستەمی دەوڵەتیە.
وتیشی: قەرزەکانی دەرەوەی وڵات کە دەبێ ئەمساڵی زایینی بدرێتەوە، زیاتر لە 20 میلیارد دۆلار نییە و هەموو قەرزی ناوخۆیی ودەرەوەیی عێراق تەنیا 30 تا 35 لەسەدی بەرهەم هێنانی خەوشداری وڵاتە .
ڕاشیگەیاند کە دۆخی دارایی عێراق پتەوە و قەرزی ناوخۆیی و دەرەوەیی لە ڕێگای دابین بوونی لە بودجەی ساڵانەوە دەدرێتەوە و پاشەکەوتی دراویی عێراق زۆرە و تا پێنج ئەوەندەی قەرزی دەرەوەیی دەبێت.