بەرپرسی کۆمپانیای دابەش کردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ناوچەی کوردستان وتی: نەوتی سپی پێویستی ١٠ هەزار بنەماڵە لە گوندەکانی پارێزگا بە تەواوەتی دابین کراوە و سەرەڕای باینی قوڕسی بەفر، هیچ کێشەیەک لە ئەو بارەوە بوونی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر جەهانبەخش نوکانی وتی: پشکی ساڵانەی نەوتی سپی ئەو ژمارە بنەماڵە کە هێشتا گازی سروشتیان نییە، لە وەرزی سارددا دابین کرا و لە ئەگەری داخرانی ڕێگای گوندەکان بە هۆی بارینی نەوت، کێشەیەک نایێتە پێشێ.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە لە ئەگەری پێداویستی ، دووبارە نەوتی سپی بۆ ئەو بنەماڵەگەلە دەنێردرێت، زیادی کرد: دابەش کردنی نەوتی سپی لە گوندەکانی پارێزگا بە شێوەی ئەلکترۆنی ئەنجام دەدرێت و پشکی ساڵانەی هەر بنەماڵە لە کارتی بانکییەکەیاندا شارژ دەبێتەوە.