Publish Date: ١٦ کانوونی دووەم ٢٠٢٣ - ١٥:٥٤

بڕینی دارەکانی زەیتوون لە کانتۆنی عەفرین لە لایەن میلیشیاکانی سەر بە تورکیا بەردەوامە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میلیشیا کانی سەر بە تورکیا لەم دوو حەوتە دواییەدا 435 داری زەیتوونیان لە عەفرین بریوە.

میایشیاکانی حەمزە سەر بە تورکیا 200 داری زەیتوون و 4 داری گوێزیان لە گوندەکانی بابلیت و ماراتاو 60 داری زەیتوونیان لە گوندی گومان و 175 زەیتوونیان لە گوندی ماباتا لە عەفرین قرتاندووە.

شیاوی ئاماژەیە لە مانگی دیسامبری ڕابردوودا گرووپی فەیلەق شام سەر بە سوپای تورکیا 200 داری زەیتونی لە شەراوا بڕیوە.