بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەشناڵ ئینترست دوێنێ یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا لە نووسینی ئێریک لاب کارناسی ناوەندی میدل ئیست، لەسەر تواناییەکانی ئێران لە بواری چێ کردنی جۆرەکانی درۆن سەرەڕای گەمارۆکانی ڕۆژئاوا بەتایبەتی ئەمریکا، نووسی : بە پێی دژواری و کێشە لە بەرنامەکانی درۆنی ئێران سەرەڕای گەمارۆی ئابووری و کۆنترۆڵی هەناردە کردن بۆ ئێران ئەمریکا باشتر وایە کە ستراتیژییەکی دیکە بگرێتە بەر.
ئەو گۆڤارە زیادی دەکات: ساڵەهایە کە ئەمریکا گەمارۆی لە دژی پیشەی سەربازی ئێران و ناوەندە وەبەرهێنانەکان سەپاندووە سەرەڕای ئەوە پیشەی هەوا فەزای ئێران گەشەی کردووە و درێژەی بە کاری خۆی دەدات.