بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستانڕ ایگهیاند: "ئەوەی کە جێگەی هەڵوەستە بوە، داهاتی نانەوتیی ناوخۆی هەرێم بوە کە بەشێکی زۆریشی داهاتی دەروازە سنورییەکانە و بەداخەوە، ڕێگە نەدراوە ئەم بوارە لەسنوری سلێمانیو گەرمیانو هەڵەبجەو ڕاپەرین ڕێکبخرێتەوە، بۆیە سەرکردایەتی یەکێتی، بەرپرسیارن بەرامبەر بەو دۆخەی لەو دەڤەرانە دروستبوە.
وتیشی: لەسەرەتای ئەم کابینەیەوە، وا ڕێککەوتین کە شوێنەواری دوو ئیدارەیی بسڕێتەوەو بڕیارەکانی حکومەت، لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان، بەیەکشێوە جێبەجێبکرێن.
مەسرور بارزانی زیادی کرد: نابێت لەهیچ بەشێکی هەرێمی کوردستاندا، بڕیاری حزبی یان تاکەکەسی، ڕێگە لەجێبەجێکردنی کارو بەرنامەی حکومەت بگرێت، من بەیەکسانی، سەیری سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکەمو خۆم بەبەرپرسیار دەزانم بەرامبەر هەموو هاوڵاتیانی هەرێم لەهەموو پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکاندا، بەڵام بەداخەوە، ڕێگریی کراوەو کۆسپ بۆ حکومەتی هەرێم دروستکراوە، کە ئەمەش زیانی بەژیانو گوزەرانی هاوڵاتییانمان گەیاندوە.
راشیگەیاند: نزیکەی دوو ساڵە، کێشەی کۆکردنەوەی داهاتو نەمانی پارە لەبانکەکانی سنوری سلێمانیو گەرمیانو هەڵەبجەو ڕاپەڕین هەیە، بەدواداچونی ئەم کێشەیەمان کردوەو لیژنەیەک لەوەزارەتی داراییو ناوخۆ، بۆ بەدواداچونی ئەم کێشەیە پێکهێنرا، بەڵام کرۆکی ئەم کێشەیە ئەوەیە، کە هەندێک کەسو لایەن لەپێناو بەرژەوەندیی خۆیان، دەستدەخەنە ناو پرۆسەی کۆکردنەوەی داهاتی ئەو سنورانە، بۆیە هەر ئەو کەسولایەنانە بەرپرسیارن لەبەرامبەر ئەو زیانانەی بەهاوڵاتییانو دامودەزگاکانی حکومەت دەگات.
ئاماژەشی دا شەفافییەت ئەوەیە کە حکومەت، خۆی چاودێریی لەسەر کۆی پرۆسەی کۆکردنەوەی داهاتەکانی بکات، نەک بەتەنها ئاگاداری ئەو بەشەبێت کە بۆ حکومەت جیادەکرێتەوە. لەسەرەتای ئەم کابینەیە، هەوڵمانداوە داهاتەکانی هەرێم ڕێکبخەینەوەو تائاستێکی باشیش سەرکەوتوبوینو هەر بەو هۆیەوە، توانیمان قۆناغی سەختی بێ داهاتیی لەسەرەتای دەرکەوتنی پەتای کۆرۆنادا تێپەڕێنین.
سێیەم: پێویستە کۆسپ بۆ پرۆسەی چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە دروست نەکرێت. لەم کابینەیەدا، بە کردەوە هەنگاومان بۆ چاکسازی لە هێزی پێشمەرگە و یەکگرتنەوەیان ناوە و دەبێت هێزی پێشمەرگە، ببێت بە هێزێکی نیشتیمانیی بەهێز بۆ بەرگری لە کیانی دەستووریی هەرێم و دوورخستنەوەی هەڕەشەکان، دوور لە ئەجێندای حیزبی و تاکەکەسی.
چوارەم: لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی و پرۆسەی دیموکراسی لە هەرێم، پێویستە هەرچی زووتر، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی خۆی ساز بکات بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەلبژاردن ، تاکو بە کردەوە، هەنگاو بۆ سازدانی هەڵبژاردن بنرێت و پێویستە ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت و ئێمە لە حکومەتی هەرێم، ئامادەین هەموو پێداویستییەکانی هەڵبژاردن، لە زووترین کاتدا دابین بکەین.
پێنجەم: دەبێت لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەت، وەک حیزب، پاڵپشتی حکومەتی هەرێم بن و نابێت لە ناو حکومەت بن و ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن ببینن. پێویستە وەزیر و تیمە وەزارییەکانیش، جێبەجێکاری ئەجێندای حکومی بن و نابێت کێشە و ئاڵۆزییە سیاسییەکان بگوازنە ناو حکومەت. دەبێت کێشە سیاسییەکان، لە دەرەوەی حکومەت هەوڵی چارەسەرکردنیان بدرێت نەک کاری حکومەت پەک بخەن