محەمەد شیاع سوودانی بە ئاماژە بە ئەوەی کە هەوڵەکانی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی خولی نوێی دانوستانەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان درێژەی هەیە، لە کاردانەوەی ئەرێنی تاران و ڕیاز بۆ ڕەوتی ناوبژیوانی بەغدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی هەینی لە کاتی گەڕانەوەی لە ئەڵمانیا لە بەشێک لە گفتوگۆیدا لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی، وتی: پێوەندی یەکسانی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ بە پێی ڕێزی بەرانبەر، بەرژەوەندی هاوبەش و دەستێوەردان نەکردن لە کاروباری یەکتر، باشترین ڕوانگە بۆ دەوڵەتی عێراقە.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە هەوڵەکانی عێراق بۆ دەستپێکردنەوە پێوەندی نێوان ئێران و عەرەبستان زیادی کرد: هەوڵەکان بۆ نزیک کردنەوەی ڕوانگەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەکە لەوانە عەرەبستان ڕوانگەیەکە کە دەوڵەتی عێراق شوێنگیری کردووە و درێژەی پێدەدات. بەغدا پێی وایە کە ئەو ڕوانگە یارمەتیدەری کەم بوونەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکە دەبێت کە لەسەر ئاسایشی عێراق و ناوچەکە کاریگەری دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد کە ئێران و عەرەبستانی لە ئەو ڕەوتە پێشوازی دەکەن و هەوڵی عێراق بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو دانوستانانە لە داهاتوویەکی نزیک لە بەغدا درێژەی هەیە.