وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ لوبنان لە گەڵ سەید حەسەن نەسروڵا سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانەی سەفەرەکەی بۆ لوبنان ئەمڕۆ هەینی لە گەڵ سەید حەسەن نەسڕۆڵا دیداری کرد و لە سەر چەندین پرسی گرینگی ئێستای ناوچەکە و جیهان گفتوگۆیان کرد.

لەم دیدارەدا ، دوایین گۆڕانکارییەکان و دۆخی سیاسی لوبنان، فەلەستین و ناوچەکە و بە تایبەتی ئەگەرەکان و هەڕەشەکانی پێکهێنانی دەوڵەتی گەندەڵی نوێ لە ڕژێمی زایۆنی و دۆخی بەرەی بەرخۆدان تاوتوێ کرا.

ئەمیر عەبدوڵاهیان لە تویتێکدا لەمبارەوە نووسی: لەگەڵ سەید حەسەن نەسروڵا گفتوگۆیەکی گرینگ و زەرووریم هەبوو. بەرخۆدان لە باشترین دۆخی خۆیدایە. گفتوگۆ و هاوکاری کاریگەری ناوچەیی، باشترین بژاردەیە بۆ ئاسایش، پێشکەوتن و گەشەی بەکۆمەڵ.