بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلیم ، هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک پەیەدە بە ڕەخنە گرتن لە هەڵسوکەوتی لیژنەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی ئەنجومەنی ئەروپا، ئەم رێکخراوەیەی بە هاوکاری لە گەڵ تورکیا بۆ سەپاندنی گۆشەگیر کردنی زۆرەملێ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری بەندکراوی پەکەکە لە زیندانی ئیمرالی تۆمەتبار کرد.
ساڵح موسلیم لە گفتوگۆ لە گەڵ فرات نیوز وتی: ئەوانەی ئۆجەلانیان گۆشەگیر کردووە هەر ئەوانەن کە لە دەتگیر کردنی ئەودا ڕۆڵیان بینی.
وتیشی: ئەم هێزانە گلادیۆی ناتۆیە و تورکیا تەنیا رۆڵی پاسەوانی ئەوانە. ناتۆ هەمیشە لە شەڕدا تورکیا دەخاتە پێشەوە.
ساڵحموسلیم ڕاشیگەیاند کە ئەنجومەنی ئەوروودا سەبارەت بە گۆشەگیر کردنی زۆرەملێ لە ئیمرالی ڕەخنەی توندی گرت ووتی: کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجەی ئەوروودا ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ ناکات .