نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان پاگەندەی نوێنەرانی ئینگلیز و ئیمارات سەبارەت بە دوورگە سێیانەکانی ئێران و بەرنامەی ئەتۆمی بە بێ بنەما زانی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی نوێنەرانی هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی: پاکەندەی نوێنەری بریتانیا سەبارەت بە بەرنامەی ئاشتی خوازانەی ئەتۆمی ئێران بێ بنەمایە.

وتیشی: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە گوێرەی ماف و بەڵێنەکانی ئێران و بە پێی بڕیارنامەی قەدەغەی پەرەدان بە چەکی ئەتۆمیە.

سەبارەت بە پاگەندەی نوێنەری ئبماراتی یەکگرتووی عەرەبی لەبارەی سێ دوورگەی ئێرانی جەختی کرد: ئەم پاگەندانە ڕەتدەکەینەوە و بێ بنەمایە.