بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،لە ساڵرۆژی لە دایک بووتی حەزرەتی فاتیمە (د.خ) ژمارەیەک لە مەداحانی ئەهلی بەیت د.خ لە گەڵ ئایەتوڵا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران دیداریان کرد.
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەو دیدارەدا وتیان: مەداحی بۆ ئەهلی بەیت علیهمالسلام میراتی شیعە و ئەمڕۆ هونەرێکی تێکەڵە.
وتیشیان: مەداحی هونەرە؛ واتا جوانییە. هەم جوانییە ، هەم جوانی سازیە. ئێوە چەند هونەرتان کۆکردۆتەوە، کۆی ئەمانە دەبێتە مەداحی. دەنگی خزش، شێعری باش، دواتر مێلۆدی باش.
ڕێبەری سەبارەت بە رووداوەکانی ئەم دواییەی ناو وڵات وتیان: هۆکاری بە ئەنجام نەگەیشتنی پیلانی گشتی و هەمەلایەنە و پلانڕێژی بۆکراوی دوژمن ، لێکدانەوەی هەڵەی ئەوان لە کاردانەوەی خەڵک، گەنجان و بەرپرسان بوو.
جەختیشیان کرد: رێگای بێ هیوا کردنی خراپەخوازان لە دوژمنی کردن، بەهێز بوونەوەی ئێرانە.
وتیشیان: جیهان لە حاڵی گۆڕانی بنەڕەتیدایە بەڵام وردە وردەیە و ئێمە لەگەڵ پێچێکی میژوویی گرینگ بەرەوڕووین کە دەبێ بە خوێندنەوە، لەم گۆڕانکارییە گرینگی جیهان و وڵات ئاگادار بین.
ئەوان بە جەخت لە سەر ئەوەی کە دوژمن هەموو هۆکارەکانی پێویست بۆ تێکدانی وڵاتێکی خستەگەڕ، وتیان: هۆکاری ئابووری هەبوو چونکوو دۆخی ئابووری وڵات باش نەبوو.
زیادیشیان کرد: هەروەها هۆکاری ئەمنی، دزەی تیمی سیخوڕی، قاڵی ئێران هەراسی ئێستکبار لە جیهان، جووڵەی ئەنگێزەی نەتەوەیی، مەزەبی، سیاسی و کعسایەتی و پروپاگەندەی هەمەگیر لە دیکەی هۆکارانی تێکدان بوو.