بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى ماڵپه‌ڕى حكومه‌تى هه‌رێم، مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ چوار سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراق (وه‌زیران، په‌رله‌مان، كۆمار‌و ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى) كۆده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ك باس له‌وه‌شكراوه، سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى عێراق گفتوگۆ ده‌كات.
میدیاکانی هەرێم رایانگەیاند کە مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سوودانی وتوویەتی: ئەگەر نیازی چارەسەرکردن هەبێت زۆر رێگە هەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، ئێمە رێککەوتنی لایەنەکان و کارنامەی وەزاریی حکومەتمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.
لای خۆشیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە کە خواستێکی بەهێزمان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی عێراقدا بێت.