بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەباح عەقیلی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی جەختی کرد کە ئەمریکا ناڕازیە لە هاوکاری عێراق و چین، بووژانەوەی ڕێککەوتنی چین و جێبەجێ کردنی پڕۆژە هاوبەشەکانی بەغدا و پەکین و نایەوێت دۆخی ئابووری عێراق باشتر بێت و بەغدا بەرەو لای پەکین بڕوات.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، عەقیلی لە درێژەدا زیادی کرد: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەندەری فاو و ڕێککەوتن لەگەڵ چینی خستووەتە پێش بەرنامەکانی کابینەی دەوڵەتەوە تا عێراق لە باری ئابوورییەوە ببووژێتەوە.