وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دوای ئەوەی بەرپرسانی عێراق لە ناوی ساختە بۆ کەنداوی فارس کەڵکیان وەرگرت، باڵوێزی عێراقمان بانگهێشی وەزارەتی دەرەوە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە بەکارهێنانی ناوی ساختە بۆ کەنداوی فارس لەلایەن بەرپرسانی عێراقەوە، ڕایگەیاند: باڵوێزی عێراقمان لە ئەو بارەوە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرد و هەستیار بوونی گەلی ئێران بە بەکارهێنانی وشەی ورد و تەواوی کەنداوی فارسمان بە ئەو لایەنە ڕاگەیاند.

وەزیری دەرەوە وتیشی: بەڕێز سوودانی لە دەقێکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەم دواییەدا بڵاو کرایەوە، ئەو بابەتەی ڕاست کردەوە.

هەروەها وتیشی: سەرەڕای پێوەندی نزیک و ستراتیژیکی نێوان ئێمە و عێراق بەڵام ناڕەزایەتی ئاشکرای خۆمان بە ئەو بابەتە ڕاگەیاند و باڵوێزی عێراقمان لە ئەو بارەوە بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کرد و هەستیار بوونی گەلی ئێران بە بەکارهێنانی وشەی ورد و تەواوی کەنداوی فارسمان بە ئەو لایەنە ڕاگەیاند.