لێکۆڵەرانی زانکۆی UCLA هەورگەلێکی بچووکیان داهێناوە کە دەتوانرێت لە پاڵ گرێ شێرپەنجەییەکان دابنرێن تا لە لەشدا بەرەوڕووی نەخۆشی ببنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیو ئەتڵەس، لە تاقی کردنەوە ئەنجام دراوەکان لەسەر مشک، ئەو ئامێرانە بووەتە هۆی باشتر بوون و ڕێگری کردووە لە گەشەی شێرپەنجە.

سیستەمی ئیمەنی لەشی مرۆڤ بەرەیەکی بەهێز لە بەرانبەر پاتۆژێنەکان و نەخۆشییەکانە بەڵام دەستەیەک لە خانە ئیمەنییەکا. بە ناوی خانە تی Tregs یەکان ئەرکیان ئەوەیە پارێزەری لە خانە تەندروستەکانی لەش بکەن. بە قسەیەکی دیکە خانە تی یەکان نابێت ئیزن بدەن کە سیستەمی ئیمەنی بە هەڵە هێرش بکاتە سەر خانە تەندروستەکان.

لە لێکۆڵینەوەی نوێدا ،لێکۆڵەران شێوەیەکی نوێیان بۆ پاک کردنەوەی خانە Tregەکان لە ناوچەی دەوروبەری گرێکان داهێناوە. ڕ لە ڕاستیدا ئەوان دەزگایەکی آن بە ناوی SymphNode داهێناوە کە لە.ڕاستیدا هەورێکە کە لە لەشدا تێکەڵ دەبێت و بە قەد پاک کەرەسەیەکی قەڵەمە.

ئەو هەورە دەبێتە هۆی دەلاخرانی خانە نەخۆشەکان و لەسەر ئەو مشکانەی کە تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون بە شێوەی ئەرێنی وەڵامی داوەتەوە.