ئەندامێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە ئاماژە بەوەی کە قەیرانی نێوان یەکێتی و پارتی هێشتا بەردەوامە، وتی: دەرگای یەکێتی نیشتمانی بەڕووی پارتی دیمۆکراتی کوردستاندا کراوەیە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی لە گفتوگۆ لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی ئەلمەعلومە وتی: سەرەڕای وتەکانی ئەندامێکی پارتی دیمۆکرات سەبارەت بە وەرچەرخانی پارتی بەرەو یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەکان، قەیرانی نێوان دوو حزب هێشتا درێژەی هەیە.

غەیاس سورچی وتیشی: دەرگای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڕووی هەموو حزبە کوردییەکان و بە تایبەت حزبی دیمۆکراتدا کە هاوبەشێکی ستراتێژیکە کراوەیە.

جەختیشی کرد: کێشەی نێوان ئەم دوو حزبە و دواکەوتنی چارەسەریی قەیرانەکانی نێوانیان دەبێتە هۆی خەسار گەیاندن بە دۆخی ئابووری هەرێمی کوردستان.