بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە سووکایەتی کردنی گۆڤاری فەڕەنسەوی بە ڕێبەری ئێران وتی: لە ئەو پێوەندییەشدا هەڵوێستمان گرت و هەوڵی دیپلۆماتیکی پێویستمان دا.
گفتوگۆ لەنێوان ئێران و ئەمریکا لە ڕێگای لایەنەکانی دیکەوە
نابراو سەبارەت بە گفتوگۆی بەرپرسانی ئێرانی و ئەمریکی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، زیادی کرد: بەداخەوە سەلمێندراوە کە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا هاوپیوەندە بە ئێران لە بارمتەی ئیسرائیلییەکانە. بابەتی ناڤۆکیبتەنیا بابەتی سیاسەتی دەرەوەی ئێران نییە و ڕێککەوتنیش ڕێگایەکی دوولایەنەیە. سیاسەتی ئێران لە پرسی ئەتۆمی دیارە و هێڵێ سووری خۆی و مافی گەلێکی ئێران پێشێل ناکات.
ناوبراو سەبارەت بە گۆڕینەوەی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: گۆڕینەوەی پەیام لە ڕێگای لایەنەکانی دیکەوە بە شێوەی جیاواز ئەنجام دەدرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە گفتوگۆی ئێران لە گەڵ هەولێر و هەرێمی کوردستان وتی: پەیوەندییەکی نزیک و باشیان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە و خواستی هەردوولاش بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان، وایکردوە دەرفەتی کاری پێکەوەیی زیاتر ببێت.
جەختیشی کرد: هەر کات برایانی عێراقی داوا بکەن ئێران درێغی نییە لە ڕۆڵ بینین لەم بوارەدا.