بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری ، سەرۆکی ئەرکانی هێزی چەکداری ئێران وتی: نزیک بە 115 رۆژە کە دوژمنانی ئێران بە هۆی زەبرێک کە لە شۆڕش بەریان کەوتووە، هەموو ئیمکاناتی خۆی دژی گەلی ئێران بەکار هێناوە.
وتیشی: ئەمڕۆ گەلی ئێران تووشی شەڕێکی تێکەڵە دوژمن هەموو شەڕێکی دژی ئێران ئەزموون کردووە و ئێستا دەستی داوەتە شەڕی تێکەڵ.
زیادیشی کرد: لە هیچ جێگەیەکدا نەبینراوە رێبەرانی جیهانی ئیستکبار لەم شێوە پەتی بێنە مەیدان و بە بەکار هێنانی ئامێرە نێودەوڵەتییەکانی خۆیان و بە ئیدانە کردنی پووچ و بە کەڵک وەرگرتن لە توانایی سیخوڕی و ئیمپڕاتۆری میدیایی وڵاتێک تووشی شەڕی تێکەڵ بکات.
جەختیشی کرد: ئەوان تا دەتوانن چەک و تیرۆریست دەهێننە ناو وڵات و ئاژاوە دەننەوە و تێکدان و سووتاندن دەکەن هاوکات گەمارۆکانیش بەردەوام دەدەن.