چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە ناردنی دووهەمین وەجبەی چەک و جیهازاتی لۆجستیکی بۆ ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا لە ساڵی نوێی زایینی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا جێگیر لە بریتانیا ڕایگەیاند ناردنیبچەک و جیهازاتی لۆجستیک بۆ هێزەکانی هاوپەیمانی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا لە ئەمساڵی زایینیدا دەستی پێکردووەتەوە.

بە گوێرەی ئەم ناوەندەی چاوەدێر بە سەر گۆڕانکارییەکانی سووریا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەری ئەمریکا رۆژی ڕابردوو کاروانێک بریتی لە ٥٠ بارهەڵگر جیهازاتی سەربازی و لۆجستیک لە ڕێگای ڕێڕەوی سنووری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی باکووری سووریا کراوە.