سەرۆک کۆماری ئێران بە ئیدانە کردنی سووکایەتی گۆڤاری فەڕەنسی بە مەرجەعییەتی سیاسی و دینی ئێران وتی: ئەو کارە بە هۆی بێ هیوایی دوژمن لە پیلانی ئاژاوە نانەوە بوو.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کاری بێ شەرمانەی گۆڤاری فەرەنسی لە تەشهیر بە مەرجەعییەت و باوەرە ئایینی و مرۆڤییەکانی گەلی ئێران بە بیانووی ئازادی بە نیشانەی روونی پووچ بووتی لۆژیکی سووکایەتی کەران و بێ هیوایی دوژمن لە پیلانی ئاژاوە نانەوە وەسف کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران لە بەشێک لە قسەکانیدا ئاماژەی بە قسەکانی بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا دارکە وتبووی هەموو وڵاتانی جیهان پینەی شواڵی ئەمریکان و ئیدانەی ئەو قسانەی کرد و بە گەرانەوە بۆ سەردەمی ئێستعمار ناوی برد.