بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدل ئێست نیوز، نووسی: عەلی تورکی جەمالی ئەندام لە دەستەی دەسپاکیی پەرلەمانی عێراق شوێنی خۆ حەشاردانی تۆمەتباری ناسراوی دۆسیەی دزی سەدە بە ناوی (حسێن کاوە)ی ئاشکرا کردووە.
وتیشی: بڕە پارە دزراوەکە کە بە دزی سەدە ناوبانگی هەیە کراوەتە چەند بەشەوە کە رێبەرانی هەرێمی کوردستانیش بەشیان تێدا هەیە.و پشکی هەرێمی کوردستان لە رێگای کۆمپانیای "کۆڕێک "ەوە جێبەجێکراوە.
راشیگەیاند حسێن کاوە تۆمەتباری ناسراوی دۆسیەی دزی سەدە لە هەرێمی کوردستان حەشار دراوە و تا ئێستا دەستبەسەر نەکراوە.
ئاشکراشی کرد کە زۆربەی ئەوانەی دەستیان لە دۆسیەی گەندەڵی و دزی سەدە بووە خاکی عێراقیان بەجهێشتووە و هەڵاتوون بۆهەندەران و هەندێکیشیان لە سنوورەکان دەستبەسەر کراون.