به‌هۆی به‌فربارینه‌وه‌ مه‌رزی كێلێ له‌سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران داخراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌هۆی به‌فربارینه‌وه‌ مه‌رزی كێلێ له‌سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین داخراو بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، بارانبارین لەهەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت‌و شەپۆلێکى بەفربارینیش زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.

جەوهەر ڕەسوڵ بەڕێوەبەری گومرکی ڕاپەڕین ئاشكرایكرد: بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر مەرزی کێلێ داخراوە، ئێمە لەدیوی خۆمان بەفرەکە ڕادەماڵین‌و ڕێگاکە دەکەینەوە.

وتیشی: دەبێ ئێرانییەکان لای خۆیانەوە ڕێگاکە پاک بکەنەوە تاکوو هاتوچۆ بکرێت.

مەرزی کێلێ دەکەوێتە سنوری شارۆچكەی پشدەرو دەروازەیەکی سنوری نافەرمییە لەنێوان ھەرێم‌و ئێران ، لەساڵی 1991وە جموجۆڵ‌و مامەڵەی بازرگانی لێوەدەکرێت.