بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ئەلمەعلوومە، سەلام حسێن ئەندامێکی باڵای هاوپەیمانی فەتح لە بوونی هەوڵی ڕاستەقینەی حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ سزادانی هەموو کەسانێک هەواڵی دا کە لە جەنایەتی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن ڕۆڵیان هەبووە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەلاح حسێن وێڕای ئاماژە بە ئەو بابەتە زیادی کرد: ئێمە دەبینین کە بە ئەنقەست دۆسیەی فەرماندەکانی سەرکەوتن پشت گوێ دەخرێت، بەتایبەتی ئەوەی کە ئەو بابەتە لەلایەن دەوڵەتی ئەمریکاوە بە مستەفا کازمی هۆشداریی درابوو و جگە لە ئەوە ژمارەیەک سیخوڕ لە ناوخۆی حکومەتەوە لە دۆسیەی تیرۆر دەستیان هەبوو.
ناوبراو زیادی کرد: لە حکومەتی پێشوودا هەندێک دۆسیە پشت گوێ خرابوون لەوانە دۆسیەی تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن کە لە حکومەتی نوێ دووبارە دەستی پێکراوەتەوە.