سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئێران جەختی کرد: دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی تا سزادانی هۆکارانی بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری، سەرۆکی ئەرمانی هێزی چەکداری ئێران رایگەیاند: مافی تۆڵەسەندنەپە لە هۆکاران و فەرماندەرانی تیرۆریشەهید سولەیمانی بۆ ئێران و بەرەی بەرخۆدان پارێزراوە.

وتیشی: دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی تا سزادانی هۆکارانی بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

سەردار باقری بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی تۆڵە کردنەوەی ئێران و بوردومانی بنکەی عەینولئەسەد کە سەربازانی ئەمریکای تێدابوون، وتی: ئەو ئۆپراسیۆنە دەسپێکربوو و ستراتێژی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرەی بەرخۆدان ، هەروا کە حاجی قاسم هەوڵی بۆی دعدا، دەرکردنی هێزی تیرۆریستانی ئەمریکا لە ناوچەکەیە و ئەم ئامانجەش تا گەیشتن بە ئەنجام پێوشوێن دەگیردرێت.