ڕێورەسمی سێهەمین ساڵیادی شەهید حاجی قاسم سولەیمانی لە هەولێر بە بەشداریی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سێهەمین ساڵیادی شەهید کردنی حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندێس و هاوڕێیانی، لە شاری هەولێر رێورەسمێک گیرا.

لەم رێورەسمەدا نوێنەری مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیمۆکرات، نوێنەری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نوێنەری مسرور بارزانی سەرۆک وەزیزان، جێگیری یەکەمی پەرلەمانی هەرێم، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە وەزیران، نوێنەرانی یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ و بزووتنەوەی ئیسلامی ، تورکمانی و سەرۆک هۆز و سەرۆک عەشیرەکان و چالاکانی سیاسی بەشدار بوون.

هەروەها سەر کۆنسولەکانی فەلەستین و ئەرمەنستان و میوانانێ لە نەینەوا، کەرکووک و سەلاحەدینیش بەشدار بوون.

نەسروڵا رەشنوودی، سەر کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر لە وتەدانێکدا باسی لە رۆڵی کاریگەری سەردار سولەیمانی لە شەری داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ئازاد کردنی ناوچەکان کرد.