سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی پێنجشەممە بەرواری 5ی کانوونی دووەمی 2023ی زاینی لە تەلاری ڕۆشنبیری و هونەر لە شاری سلێمانی، ڕێوڕەسمی سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانی بەڕێوەچوو.

لەم رێوڕەسمە پڕشکۆیەدا سەرۆک و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسیەکان، کەسایەتییە ئابووری و ڕۆشنبیری و ئایینیەکان و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک و بەشداریان کرد.