وتەبێژی دەوڵەتی بە ئاماژە بە بەدەستهێنانى سەرکەوتنی زانستی،وتی: لە چەند ماوەی دواییدا چووینە ڕیزی چەند وڵاتی کەمەوە لە جیهاندا کە تەکنۆلۆژیای ژێن دەرمانیمان بۆ دەرمانی شێرپەنجەی خوێن هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەهادوری جەهرومی وتەبێژ دەوڵەت ڕایگەیاند: لە سێ مانگەی دواییدا دەیان سەرکەوتنمان لە بواری گەردوونی، مووشەکی، دەرمان سازی، پزیشکی ٢ پیشەیی بەدەست هێناو.

وتیشی: لە ئەم ماوەیەدا ئێمە چووینە ڕیزی چەند وڵاتی دەگمەنی جیهانەوە لە بواری تەکنۆلۆژیای ژێن دەرمانی بۆ دەرمانی شێرپەنجەی خوێن.