بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی فەلەستین حەماس لە پەیامێکدا هۆشداریی لە سیاسەتەکانی کابینەی نوێی رژێمی زایۆنی سەبارەت بە مزگەوتی ئەقسا دا.
هەنیە لەم پەیامەدا داوای جووڵەی بەپەلە و سازێنەر بۆ ڕزگار کردنی مزگەوتی ئەقسا و وەستانی دەستدرێژی و پیلانە دزێوەکانی داگیرکەران دەکات.
.جەختیش دەکات کە نابێ لە بەرانبەر ئەم گۆرانکارییە مەترسیدارەوە بێدەنگ بین و قبووڵی بکەین. ئەم پیلانە شەڕ لە فەلەستین توندتر دەکات و پاشهاتەکانی هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە.