فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بنكه‌یه‌كی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له‌ باكوری سوریا كراوه‌ته‌ ئامانج.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، "له‌ شوێنێكی نادیاره‌وه‌ به‌ دو موشه‌ك بنكه‌ی نێرده‌ی پشتیوانی (كۆنۆكۆ)ی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له‌ باكوری سوریا كراوه‌ته‌ ئامانج".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، "هێزه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) چونه‌ته‌ شوێنی ئاڕاسته‌كردنی موشه‌كه‌كه‌ و له‌وێش موشه‌كی سێیه‌میان دۆزیوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و ساته‌ هێشتا نه‌ته‌قێندرابو له‌ شوێنی ئاڕاسته‌كردنه‌كه‌ جێهێڵدرابو".