وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کردەوەی سووک و دوور لە ئەدەبی گۆڤاری فەڕەنسەوی لە بڵاو کردنەوەی کاریکاتۆر لە دژی مەرجەعیەتی ئایینی و سیاسی بێ وەڵامی قایم و کاریگەر نامێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: کردەوەی سووک و دوور لە ئەدەبی گۆڤاری فەڕەنسەوی لە بڵاو کردنەوەی کاریکاتۆر لە دژی مەرجەعیەتی ئایینی و سیاسی بێ وەڵامی قایم و کاریگەر نامێنێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئیزن نادەین دەوڵەتی فەڕەنسا پێی لە بەڕەکەی زیاتر درێژ بکاتەوە.