ڕێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد کە دەستبەکار بووتی ژنانی هێژا لە ناوەندە بڕیاردەرەکان پرسێکی گرینگە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی پرسی کەڵک‌وەرگرتن و دەستبەکاربوونی ژنانی هێژا لە ناوەندە بڕیاردەرەکانی وڵاتی بە گرینگ زانی و وتیان: فیکرم بەم پرسەوە مەشغووڵە و دەبێ رێگایەکی بۆ بدۆزینەوە.

ئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران ئەمڕۆ چوارشەمە لە رۆژانی ساڵوەگەری لە دایکبوونی حەزرەتی فاتیمە زەهرا د.خ ، لە گەڵ ژمارەیەک لە ژنانی لێهاتوو، هێژا و بلیمەت و دایکانی هەڵبژاردە و چالاکانی بواری فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و زانستی ، دیداریان بوو.

رێبەری بە ئاماژە بەوەی کە وتەکانی ژمارەیەک لە خانمان کە لەو کۆبوونەوەدا وترا زۆر باش و جێگای سەرەنج بوو و دەبێ کەڵکی لێوەربگیردرێت، وتیان: سەبارەت بە بابەتی کەڵک وەرگرتن لە ژنانی بلیمەت، کارامە و زاناو عاقڵ و تێگەیشتوو لە بواری بریاردەریی وڵات، ئەمە پرسێکی گرینگە و دەبێ رێگایەکی بۆ بدۆزینەوە.

سەبارەت بە پرسیژن هەڵوێستی ئێمە لە بەرانبەر پاگەندەکارانی ریاکاری رۆژاوایی هەڵوێستی داواکردنە، هەڵوێستی بەرگری نییە. جارێک لە زانکۆدا خوێندکاران پرسیاریان لە من کرد سەبارەت بە فڵانە بابەت بەرگریتان چییە، من وتم ، بەرگریم نییە هێرشم هەیە. لە پرسی ژنیشدا بەم شێوەیە، جیهانی رۆژاوا تاوانبارە، رۆژاوای نوێ واتا نزیک بە دووسەد ساڵ لەمەوپێشەوە تا ئێستا لە هەموو بوارێکد ا قسەی کردووە، ئەمانە لە پرسی ژندا تاوانبارن، بە راستی زەبریان داوە، جەنایەتیان کردووە.

راشیانگەیاند: ئەو قسەیەی ئێمە دەیکەین بۆ بەرگری نییە و راگەیاندنی ڕا و عەقیدەی ئیسلامیە و هەڵوێستی ئیسلامە. بەڵکوو بە وتنەوەی ئەم قسانە کاریگەریی لە سەر ڕای گشتی رۆژاواییەکان دابنین چونکوو بە راستی ژنەکانیان وان لە مەینەتیدا‌.

جەختیشیان کرد: یەکسانی ژن و پیاو لە ڕوانگەیمرۆڤی و ڕەگەزی بەشێکە لە بەکسانییەکانی ئیسلام و وتیان: لە بایەخدانی ئیسلامی و‌مرۆڤیدا ، هیچ جیاوازییەک لە نێوان ڕەگەزی ژن و پیاو نییە.

ئایەتوڵا خامنەیی لە بەشێکی تری وتەکانیاندا ئاماژەیان دایە پرسی حیجاب و‌وتیان: بێ گومان حیجاب و باڵاپۆشی زەروورەتێکی شەرعیە و حاشاهەڵنەگرە بەڵام نابێت ئەوانەش وا بە تەواوەتی حیجاب ناکەندبە بێ دین یا دژە شۆڕش بوون تۆمەتبار بکرێن. بێ حیجابی کارێکی دروست نییە بەڵام نابێتە هۆی ئەوە ئەو کەسە لە دایرەی دین و شۆڕش بەدەر بزانین و ئێمەش کەموکۆریمان هەیە و دەبێ تا ئەو جێگایەی دەتوانین چارەسەریان بکەین.