باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ناردنی نامەیەک بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە قسە شەڕخوازانەکانی بەرپرسانی ئیسرائیل کاردانەوەی نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی وتی: ئیسرائیل هێشتا لە ڕێگای مافی نێودەوڵەتی و جاڕنامەی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە لە دژی ئێران لە ڕێگای هەڕەشە بئ بەکارهێنانی زۆرەملێ لە دژی ئێران درێژە دەدات کە نوێترینیان قسە شەرخوازانەکانی ئەو ڕژێمەوە کە ڕاشکاوانە هەڕەشەی بۆ بەکارهێنانی زۆر لە دژی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران کردووە.

ناوبراو وجەختی کرد : ئەو ڕژێمە نامەشرووعە لە کاتێکدا هەڕەشە لە دامەزراوە ناکۆکییەکان دەکات کە ئێمە لە ژێر چاوەدێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بەرنامەکانمان دەبەینە پێشەوە.

ئیرەوانی ڕایگەیاند: ئێمەش بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەوە بە مافی خۆمان دەزانین کە لە بەرانبەر ئەو هەڕەشانە بوەستین و بەرگری لە ئاسایشی خۆمان بکەین.