ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان لە سەرەتای قسەکانیدا بە بۆنەی سێهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی فەرماندەکانی سەرکەوتن سەبارەت بە دۆخی جەستەیی خۆی وتی: شوکر بۆ خودا کێشەیەکم نییە و جێگای نیگەرانی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان سەبارەت به ەەنگۆی مێدیا ئیسڕائیلی و عەرەبیەکان لەسەر دۆخی جەستەیی خۆی وتی: شوکر بۆ خودا کێشەیەکم نییە و جێگای نیگەرانی نییە.

ناوبراو جەختی کرد: حاج قاسم لە درێژەی دوو دەیەدا لەگەڵ دوو جۆر پڕۆژەی ئەمریکا لە ناوچەکە بەرەو ڕوو بوو،پڕۆژەی ئەمریکا لە ناوچەکە کە پڕۆژەی کۆنترۆڵی هەموو شتێک بوو کە ئیسرائیل لە ناوەڕاستی ئەو پڕۆژە بوو،یەکەم جۆری پڕۆژەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کە شەهید سولەیمانی بەرەوڕووی بوو پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی نوێ لە لوبنان و فەلەستین بوو، ئەو جۆرە لە ساڵی ٢٠٠١ و دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی جۆرج بووش دەستی پێکرد و ئەو جۆرە کە ڕاگەیێندرا ئەفغانستان لە ڕیزیدا نەبوو.

هەروەها وتیشی کە ١١ ی سێپتەمبەر بووە بیانوویەک بۆ چوونیان بۆ ئەفغانستان و عێراق و نزیک بوونەوە بە ئێران و سووریا.

نەسروڵڵا وتیشی: جۆری دووهەم بە هاتنی ئۆباما دەستی پێکرد. کاتێک کە تێگەییشتن کە پشت بەستن بە ئیسرائیل لە ناو شەڕەکاندا بێ ئەنجامە و لەوەدوا پڕۆژەی دووەم دەستی پێکرد. لە پڕۆژەی دووهەمدا شەڕەکان بە شێوەی ناوخۆیی کرانەوە و پێکدادان لە نێوان گەلان هاتە ئاراوە و بە هاتنی تەکفیرییەکان شەڕەکان شێوەی فیرقەییان بە خۆیانەوە گرت. شێوەی دووهەم پیلانی لەناوبردنی وڵاتان و گەلان و لەناوبردنی هەموو شتێک لە ناوچەکە بوو کە ئەو پیلانە بە هەوڵەکانی شەهیدانی بەرخۆدان تێکشکا کە ئەوانیش بە تیرۆری ئەو فەرماندە گەلە وەڵامی ئەو بەرخۆدانەیان دایەوە.